ئه‌وانه‌ی ئیمزاتان نه‌کردوه ئیمزای بکه‌ن!
ئیحسانی فه‌تاحییان له سێداره‌دان رزگاربکه‌ن!
هه‌ر سه‌باره‌ت به باسی سێداره: ساڵ‌و نیوێ پێش ئێستا که دوای چه‌ندان سال که دیتمه‌وه، هه‌ردووکمان گریاین، من زۆرم لا سه‌یر بوو ئه‌و به‌و ئه‌ندازه پیر بووه.
له‌م هه‌فتانه‌ی رابووردوودا من و ئه‌و وه‌ک خه‌وێک لێره پێکه‌وه پیاسه‌مان کرد، پێکه‌وه گوێمان له مۆسیقا کرد، سووکه شه‌ڕمان کرد و سه‌دان جار پێکه‌نین و سه‌دان یادگاریی کۆنمان بۆ یه‌کتر نوێ کرده‌وه.
چه‌نده حه‌زم ده‌کرد که‌سێکی وه‌ک ئه‌و بۆ نموونه یه‌کێ هاوڕێکانم، دووره‌کانم.... شوێنپێکانی ببێته هاوڕێی شوێنپێ تهنیاکانم له سه‌ر لمی ئه‌م که‌ناره...
چووینه به‌رزترین باڵه‌خانه‌ی ئه‌م شاره‌و له‌وێوه وتم پڕ سنگت بکه له هه‌وای ئازاد ، له بیری ئازاد، له سروشت و بۆنی ده‌ریا...کاتێ ئه‌و باسی ڕه‌نج و ئازاره‌کانی نێو زیندانی ده‌کرد، کاتێ ئه‌و باسی چاوه‌روانیی حوکمی له سێداره‌دانی خۆی ده‌کرد...
من کاته‌کانم پێ که‌م بوو... بۆ خاتری خۆم نه‌بوو، تازه من ڕابێم یان نه‌یه‌م، ئه‌مه، تاراوگه، به هه‌موو تاریکیی و روناکییه‌وه جیگامه....
ئه‌و ، ده‌مویست ئه‌و شتێکی باش له‌م هه‌وا ئازاده له ته‌ک خۆی بباته‌وه، زۆرم ده‌ویست، بۆی.
پێکه‌وه په‌رداخه‌کانمان له په‌رداخی یه‌کتر دا‌و به یه‌کترییمان وت: نۆش!
کاتی ماڵاوایی ، پێکه‌وه گرییاین، گریاین گریاین...
دیداری ئێره له ته‌ک هه‌موو دیداره‌کانی ئه‌وێ ئاسمان و ڕێسمان بوو. هه‌ستم کرد. ئه‌و که هات بۆ ئێره ده‌رگای زیندانێک به قه‌د ته‌مه‌نی وابوو، لێی کرایه‌وه. یه‌که‌مین جار ئازادیی ته‌نها به قسه‌و له سه‌ر کاغه‌ز و له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزوێنی نه‌بینی به‌ڵکو دی و هه‌ستی پێ‌کرد توانی وه‌ک شنه‌ی با هه‌ڵی مژ
http://www.youtube.com/watch?v=rwr4RisOcTU&feature=related
پێکه‌وه گوێمان له نه‌جات گرت... ئه‌م گۆرانییه ئه‌و شه‌وه‌م ده‌خاته یاد که ئه‌م لاپتۆپه چکۆڵانهمی له باوه‌شی دانابوو وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاره گوێی له الئریب منک بعید ولبعید عنک ئریب
کل دا و البی لی بیحبک لسسه بیسمک حبیب ی نه‌جات سه‌غیره بێ.
نزیک لێته‌وه دووره و دوور لیته‌وه نزیکه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه دڵی من ئێستاش پێت ده‌ڵێ خۆشه‌ویست..