به ژێر گه‌لا زێڕینه‌کانی پایزدا هه‌نگاو ده‌نێم. دڵم وه‌ک تازه ئه‌ڤیندارێک لێده‌دا.
مامۆستاکانی سه‌رجه‌م وتیان، کچه‌که‌ت له راده‌به‌ده‌ر زیره‌که.
ده‌نگییان له گوێم‌دا ده‌زرینگایه‌وه. له خه‌یاڵمدا به ده‌م ڕێگاوه خۆم و ئه‌وم بینی دیسانه‌وه به ژێر ئه‌م دارانه‌دا تێده‌په‌ڕین کاتێ سه‌وزن کاتێ زه‌ردن کاتێ بێ گه‌ڵان و کاتێ به‌فراویین. ڕه‌نگه له سه‌ر یه‌کێ له‌و کورسیانه‌ی ژێر ئه‌و داره پڕ له لق‌و پۆپه دانیشین.
ڕۆژه‌که، ڕۆژێکی به‌هاریی بێ. زه‌وییه‌که به فه‌رشی گیا داپۆشرابێ و ده‌یان گولیلکه‌ی به‌هاریی ڕازانبێتیه‌وه.
ئه‌وکات ، ئه‌و کچێکی لاوی، زیت و چالاک( هه‌ر وه‌ک ئێستا) ئه‌م ڕۆژانه‌م بخاته‌وه یاد.
من به‌ده‌م هه‌نگاو نانه‌وه له دڵه‌وه گۆرانیم ده‌وت. خونچه‌که‌م خه‌ریکه ببێته گوڵ، نه‌مامه‌که‌م خه‌ریکه ببێته دار.
له ڕادوێی موبایله‌که‌مه‌وه، گوێم له گۆرانییه‌کی سوێدی گرت:
ده‌مه‌وێ ڕۆژه‌که‌ی خۆمت بده‌مێ، ده‌مه‌وێ به‌یانییه‌که‌ی خۆمت بده‌مێ...
من ده‌مووت:
ده‌مه‌وێ ، ته‌مه‌نی خۆمت بده‌مێ، گه‌ر بته‌وێ!