نامه‌کانم مانگێ پێش ئێستا نووسیبوو کاتی زۆری ویست تا بیاننووسم.ئێستاش مانگێ زیاتر تێپه‌ڕیووه هه‌ر لای خۆمن تازه یاناننێرم..
<<<>>>
ده‌ڵێ بریا "سه‌گبابێ ده‌یبردم بۆ ئه‌و وڵاته". ئه‌م پێده‌که‌نێ و ده‌ڵێ : ئێ من چه‌ند جار وتوومه بۆ هه‌ر کوێ ده‌تهه‌وێ ده‌تبه‌م، تۆ ناته‌وێ له ته‌کما بێی، ته‌نها ده‌تهه‌وێ ئه‌وان بتبه‌ن ئه‌وانیش ناتبه‌ن. وه‌ڵام ده‌داته‌وه، هاوڕێیتی ئه‌وانم پێخۆشه. ئه‌م دیسانه‌وه پێده‌که‌نێ: ئێ، که‌واته من چ بکه‌م، هاوڕێتی منت پێخۆش نییه ، مه‌گه‌ر هه‌نگوین به خۆمدا بکه‌م، به‌ده‌م ئه‌و قسانه‌شه‌وه قاقا پێده‌که‌نێ( له به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ به پێکه‌نین ئه‌م قسه تاڵ انه‌ی شیرین ده‌که‌مه‌وه ، ده‌نا به‌م تاڵییه‌ی هه‌رگیز رانه‌ده‌هاتم.
>>><<<
چه‌ند تووڕه بووم که به سه‌ر پرده‌کانی ئه‌م پایته‌خته پر له ئاوه‌دا تێپه‌ڕیم نم نم باران به سه‌رمدا ده‌باری و من هه‌ر شێوه‌ی چاوه‌کانیم له یاد بوو. چ ناهه‌قییه‌کی گه‌وره. پڕ دڵی له قسه بوو له نیگای جاوه‌کانیدا ڕه‌نگی دابۆوه.ده‌مگوت بریا، مرۆڤ کوژێ، مندال ئازارده‌رێ، مرۆڤێکی ڕه‌زیل و چرووک ، تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی ئه‌و بووایه... بریا جیهانی پزیشکیی وا پێشبکه‌وتایه تا زووه ئه‌و چاکبێته‌وه.
من هه‌نگاوم ده‌ناو ته‌ماشای ئه‌و خه‌ڵکه‌م ده‌کرد به زاری خۆیان ده‌یانبینیی و به لاقی خۆیان ده‌ڕۆیشتن......که‌چی وای که خۆشحاڵ بووم به بینینیی ئه‌و.
<<<>>