1. ئیتر له‌مه‌ودوا به هه‌واڵی وا داناچڵه‌کێم،نا. له مێژه به هه‌واڵی وا داناچڵه‌کێم. کچێکی جوان و ئاقڵ و میهره‌بان.. ئیتر نایبینمه‌وه چونکه ئه‌و که‌سێکی تر دڵی داگیر کرد و منیش به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌و کچه جوانه، ژیره میهره‌بانه‌م ناسی.
حه‌زم ده‌کرد له ته‌کیا بدوێم، پێی بێژم ده‌زانم چه‌ندت خؤشده‌ویست، پێته‌وه دیاربوو. حه‌زم ده‌کرد بێژم ئه‌و ئازاره وه‌ک زامێ له قوڵایی دڵتدا هه‌ر ده‌مێنێ. به‌ڵام ورده ورده سارێژ ده‌بێ و هه‌ڵده‌ستیته‌وه. جار جارێ وێنه‌کانی له‌م لاو له‌ولا ده‌بینم گریانێک له گه‌روومدا گیر ده‌بێ و قووتی ده‌ده‌م..
ئه‌و ڕۆژه گوێم له گؤرانی Black i the color of my true lovers hier
ڕاده‌گرت ، وای بۆچووم "ئه‌و" ، ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ ئه‌و تۆمار کردبوو.. هه‌رله‌خۆمه‌وه که‌وتمه بیری ئازاره‌کانی "ئه‌و".
ئه‌و و ئه‌وانه ، چه‌نده خۆپه‌رستن وای، داستانی وا چه‌ند زۆر بووگن...
2. له‌و ماوه‌ی چاویلکه‌کانی ئه‌و لای ئێمه به جێ‌ما تا ئێستا زۆر شت ڕوویاندا. من له نێو ڕووداوه‌کاندا دیمه‌نی ئه‌و چاویلکانه‌م له به‌رچاو لانه‌ده‌چوو.
ئه‌م ڕۆژانه چووم به په‌له پۆستم کردن. بارێکی قورس له سه‌ر شانم لاچوو. زۆر به‌داخ بووم که ئه‌م ماوه دریژه من نه‌متوانی پۆستیان بکه‌م، هه‌رچه‌ند هیچ خه‌تای منی تێدا نه‌بوو . به‌ڵام به قه‌ولی فڵانی ته‌نه‌که‌ی ویژدانم ده‌که‌وته ته‌قه ته‌ق. ئێستا ویژدانم حه‌ساوه. هیوادارم چاوه‌کانی ئه‌ویش له سایه‌ی چاویلکه‌کانیدا بحه‌سێنه‌وه... ئه‌مجاره بڕیارم داوه من بچم بۆ لای ئه‌و به خۆم و چاویلکه‌کانمه‌وه. به‌ڵام ده‌بێ هه‌و ڵ بده‌م من چاویلکه‌کانمی لا به‌جێنه‌هێڵم. ئه‌و ، ئه‌وێکی به‌ڕێز و ئازیزه.
3. نیگای چاوه‌کانی، بزه‌ی سه‌ر لێوه ناسکه‌کانی هه‌ڵبه‌زو دابه‌زینه‌کانی ، گروگاڵه‌که‌ی هه‌ر ئێژی منداڵیی ئه‌وه. ئه‌و که ئیستا خه‌ریکه بالای به قه‌د بالای خۆمی لێدێ. ئه‌و که ئێستا، کتێبی کۆمه‌ڵنناسی ده‌خوێنێته‌وه‌و شه‌رحی وشه‌ی دیمۆکراتیم بۆ ده‌کات... ئه‌و که جار جار گله‌یی له پرچه‌لووله‌که‌ی خۆی ده‌کات ده‌ڵێ : دایه بۆم خاو بکه. ئه‌و که له‌م ڕۆژانه‌دا پرسی: بۆم هه‌یه ماسکارا به‌کار بێنم !؟
5. که ته‌له‌فۆنه‌که هه‌ڵده‌گرێ ده‌ڵێ ئه‌وه به‌ڕێوه‌م بۆ سه‌ربان ده‌نگی هه‌ناسه‌بڕکێیم گوێ لێیه. ده‌ڵێم قسه‌ی خۆمان بێت پیر بوویت! پێده‌که‌نێ ده‌نگی پێکه‌نینه‌که‌ی قه‌رخه‌ی دێ. ده‌ڵێ خۆزگا دوای ئه‌م ساڵه دووروو درێژانه که‌مێک گؤڕابای، کارێکی واتکردبنا که من وا بیرم نه‌کردبای. خۆزگا که دیتتم هه‌ر ئه‌وه‌که‌ی جاران نه‌بوایه‌ی، گۆڕابای! ده‌ڵێم له لایه‌کی دیکه‌وه زۆر گۆڕاوم. ده‌ڵێ نا، هه‌ر بۆیه وا تاسه‌ت ده‌که‌م..
6. گۆرانییه‌که‌ی شه‌هرامی نازری " شیدا شودم، پیدا شودم. با او شدم ، بی او شدم..در اشق او چون او شدم" لهyoutube ه‌وه بۆ ئه‌و نارد . چونکه کورد نییه‌و سوێدییه. بۆمی نووسی Shayda Shodamمانای چییه؟
هه‌رچه‌ند هه‌وڵم دا وه‌ریگێڕمه سوێدی به یه‌ک وشه یان دوو نه‌ده‌کرا. به‌ڕاستی شه‌یدا بوون مانای چی؟ نه‌خۆشیی نییه....................؟