ئه‌مه دووه‌م جاره ته‌له‌فۆن ده‌کات و هه‌ردوو جاره‌که‌ش دیسانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌کات :
چ حه‌یف بوو که نه‌یانهیشت دوو قسه‌ت له ته‌کدا بکه‌م، ژنگه‌ل ده‌وری تۆیان دا هه‌ر باس باسی ته‌ڵاو کراسه لای ئه‌وان...
من وتم نه‌چووه بچێ، جاری دیکه که هاتمه‌وه هه‌رچی له دڵدتایه باسی بکه!
وتی، داده!
باوه‌ڕبکه جه‌وانی لای ئێمه ژیانی نییه لێره...منیش فره حه‌زم له ئه‌ده‌بیات و نووسینه وه‌لێ ژیان و ئه‌رکه‌کانی ناهێڵی فرسه‌ت هه‌بێ بۆ بیرکردنه‌وه
که له ناو کلاسدام بیرم لای ئه‌وه‌ی چۆن پووڵه‌که‌م به‌شی خواردن و تاکسی و جلوبه‌رگم بکات. جگه له‌وانه‌ش بۆ بۆمان هه‌یه قسه‌ی خوائاسایی بکه‌ین؟ هه‌مووی په‌نگی خواردۆته‌وه له ده‌روونماندا . ئێمه‌ی جه‌وانی ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕ، به زیندوویی سووتاوین..
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که تۆ باست کرد من نه‌مدی، ئه‌وکات له کلاس‌دا بووم. ته‌نها ژنه‌کان که کار ناکه‌ن و ناخوێنن و له ماڵه‌وه‌ن بینییان ئه‌وانیش له هیچ حاڵیی نابن، ڕه‌نگه‌و باوه‌ڕ نه‌که‌ی له بیرکرنه‌وه‌و مه‌شغوڵ بوون به ته‌ڵاو کراس‌و عه‌زه وه‌یسه‌وه به‌ولاوه کاری ترییان نییه.نه‌یشیانهێشت له لێره بووی قسه بکه‌ین.
تۆ ده‌زانی برازاکه‌م ڕشته‌ی ده‌روونناسی ته‌واو کردووه تا ئێستا خۆی ناناسێ و نازانێ کێیه و مافه‌کانی چییه! ئه‌ویش هه‌ر فکری خجڵه به ته‌ڵاو عه‌زه‌وه! ئه‌وه له بیری ناسیۆنالیسم هه‌ر سه‌ری ده‌رناچێ... ئاخ قسه زۆره...
من ده‌ترسام خوێنی گه‌رمی لاوێتیی وای لێبکات هه‌ر به‌رده‌وامبێ له‌و بابه‌تانه‌و ته‌له‌فۆنه‌که‌ی کۆنترۆڵ بکه‌ن و ....