|
له کوردستاننێته‌وه:
" ئه‌و مامۆستایه‌یی له‌زانكۆی جیهان داوای په‌یوه‌ندی سێكسیم لێده‌كات!! … كچێكی به‌شی یاسا |
![]() |
![]() |
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران |
| چوار شەممە, 01 تەمموز 2009 08:34 |
|
به‌هۆی ئه‌وه‌ی من یه‌كێك بووم له‌و قوتابیانه‌ی كه ساڵی پار ده‌رچووی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی بووم و به‌هۆی كه‌می نمره‌كانمه‌وه له‌هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك ناوم ده‌رنه‌چوو ئه‌مه‌ش وایكرد كه بچم بۆ زانكۆی ئه‌هلی تاكو داهاتوویه‌ك بۆخۆ (د. ق) ئه‌و مامۆستایه‌یه كه سه‌رۆكی به‌شی یاسای زانكۆی جیهانه بیرم ناچێت ده‌مێك بوو له‌دوام بوو وه هه‌ركاتێكیش ده‌گه‌یشته لام سه‌لامی لێ ده‌كردم كه‌چی پێم سه‌یر بوو كه له‌ناو قوتابیان باو بوو وه به‌وه‌ش ناوبانگی ده‌ركردبوو كه كه‌سێكی زۆر له‌خۆبایی و خۆی به‌زل ده‌زانێت به‌ڵام من هه‌ست پێ نه‌ده‌كرد چونكه ئه‌و وه‌كو قوتابیه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵم نه‌ده‌كرد بۆیه من پێم كه‌سێكی باش بوو له‌سه‌ره‌تا، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا ده‌یه‌وێت هه‌ڵم بخه‌ڵه‌تێنی و هه‌تكم بكات به‌ڵام ئه‌مه كه‌ی بۆم ڕوون بۆوه؟ ئه‌مه له‌كاتێكدا كه كه جارێكیان بۆ مه‌سه‌له‌ی دواخستنی تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك چوومه لای كه‌چی به‌بێ گوێ گرتن له هۆكاره‌كه‌ی داواكاریه‌كی ئیمزا كرد و داواشی كرد له‌لای دانیشم كه‌چی من داوای لێ بوردنم لێ كرد و به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه سه‌یاره هاتۆته دوام ڕۆیشتم و خۆم قوتار كرد، كه‌چی قوتابیش هه‌بوو قاچی شكابوو به‌ڵام مۆڵه‌تیان پێ نه‌ده‌دا و هه‌موو وانه‌كانی به كه‌وتوو بۆ هه‌ژمار كرا دواتر له خولی دووه‌م ده‌ستی به تاقی كردنه‌وه‌كان كرده‌وه، به‌هه‌رحاڵ له دواییدا به‌هۆی قوتابیه‌كی كچه‌وه كه زۆر هاتوچۆی ژووره‌كه‌ی ده‌كرد داوای لێ كردم كه بچمه لای كه ده‌یه‌وێت بمبینێت و به‌ڵێنیشی دابوو له‌هه‌موو وانه‌كان ده‌رم بچوێنێت، به‌ڵام من سه‌ره‌ڕای ڕاڕایی و دڵ ته‌نگیم و نه‌شم ده‌وێرا لای ماڵه‌وه باسی بكه‌م چونكه دڵنیا بووم له زانكۆ ده‌ریان ده‌هێنام بۆیه ئه‌مه‌شم نه‌كرد و تاكو ئێستاش هه‌ر به‌بیانووی خوێندن و بێ كاتی داواكاریه‌كه‌ی دوا ده‌خه‌م و پێم گوتووه كه دوای تاقی كردنه‌وه‌كان، كه‌چی لێره‌دا به‌شی من ته‌نیا گریان و خه‌م بوو چونكه هیچ ڕیگه چاره‌م نیه و ته‌نیا له‌م ڕێگه‌یه‌وه نه‌بێت كه ئه‌ویش بیرۆكه‌ی هاوڕێكه‌م بوو بۆیه من لێره به‌هه‌موو خوێنه‌رێك ده‌ڵێم ده‌بێت گوناهی من چی بێت كه خوا جوانی پێم به‌خشیوه، بۆیه پێم باش بوو ئه‌م كاره بكه‌م تاكو كه‌شف نه‌بم و حه‌یاو شه‌ره‌فم نه‌چێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو دواجار مامۆستا (ق)ی ئه‌و داواكاریه‌م لێ دووباره بكاته‌وه ناچارم خۆم كه‌شف بكه‌م و بچمه دادگا و شكایه‌تی لێ بكه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی داخه و پێی نیگه‌ران ده‌بم ئه‌وه‌یه ده‌ترسم له‌گه‌ڵ زانینی به‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه ئه‌مساڵ ده‌رم نه‌چوێنێت و تۆڵه‌م لێ بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ خوێنه‌ران... تێبینی: ناوی خۆم نه‌نوسیوه بۆئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیم له‌كه دار نه‌بێت و خه‌ڵك نه‌مناسنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه‌من خه‌ڵكی هه‌ولێر نیم و له به‌شی ناوخۆیی ده‌ژیم. ". |


م ده‌ست نیشان بكه‌م و بۆیه بڕیارم دا له‌زانكۆی جیهان بخوێنم له‌به‌شی یاسا دوای ده‌وام كردنم و به‌رده‌وام بوونم له‌م زانكۆیه بۆم ده‌ركه‌وت كه ئاستی زانستی ئه‌م زانكۆیه وه‌كو پێویست نیه به‌ڵام ناچاربووم قبولی بكه‌م چونكه بڕی (3) هه‌زار دۆلارم دابوو به‌هۆی خراپی باری گوزه‌رانیشم نه‌مده‌توانی وازبێنم و بچمه زانكۆیه‌كی تر بۆیه قبولم بوو كه به‌رده‌وام بم و له‌لایه‌كی تر به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێندن له‌و زانكۆیه به‌زمانی عه‌ربیه و زۆرینه‌ی مامۆستاكان عه‌ربن هێنده‌ی تر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ئازاری ده‌دام چونكه به‌ئاشكرا قسه‌یان به مێژووی كورد و خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری گه‌لی كورد ده‌كرد و پێیان وابوو كه‌وا كورد نابێت ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت هه‌ربۆیه‌ش چه‌ندین جار شه‌ڕوگرفت درووست ده‌بوو له‌نێوان چه‌ند قوتابیه‌كی كوڕ‌و مامۆستاكان یه‌كێك له‌وانه ڕۆژێك مامۆستایه‌ك به‌ناوی (د. ن) كه عه‌ڕه‌ب بوو له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كی ڕۆژنامه‌نووس به‌ناوی (ب) كردیان به‌شه‌ڕ و كێشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ژنه قسه‌ی ناشرینی به‌كورد گووت و زۆری قوتابیه‌كان تێ نه‌گه‌یشتن و ته‌نیا ئه‌و قوتابیه نه‌بێت كه عه‌ڕه‌بی ده‌زانی و جوابی دایه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش مامۆستاكه قوتابیه‌كه‌ی ده‌ركرد و جارێكی تریش مامۆستایه‌كی عه‌ره‌ب به‌ناوی (م) به‌قوتابیه‌كی پۆلێكی تری گوتبوو بێ ئه‌خڵاق بڕۆ دواوه دانیشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كه‌ی ته‌نیشتی كردبوو دواتر چۆن ده‌بێت مامۆستای زانكۆ ئاوا هه‌ڵسوكه‌وتی بێت، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه نه‌مده‌زانی نوسینێكی له‌و جۆره بنوسم به‌ڵام به‌سوپاسه‌وه براده‌رێكی ڕۆژنامه‌نووسم یارمه‌تی دام بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته چونكه من ته‌نانه‌ت له كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێتیش نازانم، من نامه‌وێت زۆر له‌سه‌ر وێنه ناشرینه‌كانی ئه‌و زانكۆیه بڕۆم چونكه خۆشبه‌ختانه زۆر خه‌ڵك و ڕۆژنامه‌نوس كه‌م و كوڕیه‌كانی ئه‌و زانكۆیه‌یان بڵاو كردۆته‌وه، بۆیه من ته‌نیا قسه له‌سه‌ر چیڕۆكی نێوان خۆم و مامۆستایه‌كی ناپیاوی ئه‌و زانكۆیه ده‌گێڕمه‌وه كه به‌رپرسی به‌شی یاسایه له‌و زانكۆیه، ئه‌زیزان له‌وانه‌یه بڵێن بۆ ناوی خۆی نه‌نوسیوه و له‌وانه‌ش بێتان وابێت هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه من ڕاستیه‌كان ده‌دركێنم له‌باره‌ی كه‌سێكی نامه‌رد كه عه‌ره‌بێكی شۆڤینی كورد كوژ ئێستا منداڵ و ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كورد گوایه فێری عیلم و فه‌لسه‌فه ده‌كات!!!