".........ڕه‌نگه باوه‌ڕه نه‌که‌ی، ڕه‌نگه باوڕیش بکه‌ی که هه‌میشه له خه‌یاڵمی. له‌وه‌ی که ئاگام لێت نییه‌و نازانم چۆنی نیگه‌رانم................................"
"ئه‌مه چواره‌میین پێنجه‌مین جاره زه‌نگت بۆ لێده‌ده‌م، پێم خۆشه بتبینم، ئێستا ئیتر مه‌جبوور بووم ده‌نگم تۆمار بکه‌م له مۆبایله‌که‌تدا، ده‌نگت هه‌بی!"
" ............ تۆ له کوێی؟ چیته؟ بۆSMSت بۆ ده‌نووسم وه‌ڵام ناده‌یته‌وه؟"
" هه‌لۆۆ، منم ، تازه له سه‌فه‌ر هاتوومه‌ته‌وه ،به‌ره‌و ماڵ له ڕێگا لامان دا‌و ئێستا نزیکی تۆین ، به داخه‌وه وه‌ڵامت نه‌دایه‌وه. وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه ماڵی خۆمان.."
" سڵاوت لێبێ، هیوادارم باش بیت، دوو جاری تریش ته‌له‌فۆنم بۆ کردی. ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ت خوێنده‌وه ته‌له‌فۆنێکم بۆ بکه!"
" .......کاتت نییه مه‌یله‌کانم بخوێنیته‌وه؟!! "
"...ئه‌مه دووه‌مین مه‌یله ده‌ینووسم. پرسیاره‌کانمت خوێنده‌وه؟ ڕۆژنامه‌که چاوه‌ڕوانی گفتۆگۆکه‌یه. بابه‌تی تازه‌ت نییه بۆ ژماره‌ی داهاتوو؟"
"... ناتوانین ڕێکی بخه‌ین یه‌کتر ببیین له ناو شار؟ کۆی نووسینه‌کانت که بڕیار بوو...... چی‌یان به‌سه‌ر هات؟ سارد بوویته‌وه له پرۆژه‌که؟ حه‌یفه! "
" ......دانیشتووم سه‌یری وێنه‌کانی جاران ده‌که‌م، ڕێکی بخه ئه‌م هاوینه دیسانه‌وه بچینه‌وه بۆ ئه‌وێ. وشکاییه‌کی پڕ له سه‌وزایی و به‌رد، ده‌وروبه‌ریش هه‌ر ئاو‌و ئاو. مرۆڤ ده‌گاته ترۆپکی ئارامیی. دیمه‌نی خۆرئاوابوون و خۆرهه‌ڵاتنیشت له بیر نه‌چێ! چی ده‌ڵێی؟"
"................................ژژهگهگفهفد......."
"....................ژهگژهگ..."
"........کژ......."
".....ژ....."
"......."
"....."
"...."
"..."
".."
"."
.