مارس، به‌هار، به‌فر ، هه‌ڵه‌بجه، نه‌ورۆز... به‌به‌یه‌ک هاته دونیاوه‌و بیری بۆنی به‌به‌که‌ی جارانی ده‌کات...
<<<>>>
مۆنیکا ده‌ڵێ ئه‌م هاوینه کار ته‌واو ده‌که‌م، من به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه ده‌ڵێم بۆچی!؟
ده‌ڵێ ئیتر خانه‌نشین ده‌بم.
هه‌رچه‌ند ته‌ماشای ده‌که‌م شێوه‌ی له ژنێک ناچێ وه‌ختی خانه‌نشینبوونی هاتبێ
پێم ده‌ڵێ، ده‌زانم. به‌ڵام کاتێ مرۆڤ خۆش بژی و ژیان له ته‌کیدا پێبکه‌نێ، ئاوه‌هایه، که‌س باوه‌ڕت پێناکات..
بیر له منداڵه‌کانی ده‌که‌مه‌وه،چ خۆشه وه‌ڵامێکی وا له دایکته‌وه ببیستی، خۆش به‌حاڵییان!
بیر له دایکه کورده‌کان ده‌که‌مه‌وه، بیر له هه‌موو منداڵیکی کورد ده‌که‌مه‌وه.منداڵه‌کانی جاران و دایکه‌کانی ئێستا، دایکه‌کانی جاران و منداڵه‌کانی ئێستا...
<<<>>>
له گۆڤارێکی ناوه‌وه‌ی کوردستان شیعرێکی ده‌خوێنمه‌وه. له‌به‌رخۆمه‌وه قاقا پێده‌که‌نم... هممم، به‌ڕدێن و پرچی چه‌رمگه‌وه ئاشق بووه! ئێ خۆ سه‌یر نییه. هاکا، ئه‌ویش ژماره‌ی ژنه‌کانی زیادی کرد و که‌نیشک و کوڕه جاحێڵه‌کانی بوونه خاوه‌نی خوتک و بلای بتکۆله...
<<<>>>
بشێ کاتم هه‌بێ، هه‌موو ئه‌و پیدۆفیلانه‌ی که ناسیومن و ده‌یانناسم بژمێرم؟
<<<>>>