خه‌یاڵێکی ڕه‌نگاڵه،
جارجارێ که‌سک وه‌ک جاڕه‌خه‌له‌یه‌کی بریسکه‌داری ژێر خۆره‌تاو، جارجار په‌مه‌یی وه‌ک گوڵه باغێ که چه‌ند قه‌تره‌یه‌ک شه‌ونم له‌سه‌ر گه‌ڵاکانی مابێتنه‌وه به‌ده‌م شنه‌ی باوه خلێر ببنه‌وه.. بۆ کوێ؟
جارجار چه‌رمگ، وه‌ک هه‌ور، وه‌ک دڵی تۆ له حه‌نای ئه‌و، وه‌ک سه‌رپۆشه‌که‌ی دایکت
جارجار، سوور وه‌ک دڵی تۆ، وه‌ک هه‌موو خوێنه‌کانت ...
جارجار زه‌رد وه‌ک چاوی گوڵه‌نێرگز،
جارجار شین وه‌کو ده‌ریا، ئاسمان و وه‌ک کراسه‌شینه‌که‌ی جارانت...
جار جار وه‌نه‌شه‌یی، وه‌ک ته‌ڵێ وه‌نه‌وشه
خه‌یاڵێکی ڕه‌نگاڵه، ته‌مه‌نێکه له کۆڵت نابوو، گاهێ به ئاشکراو گاهێ به نهێنێ
له پڕ بیانییه‌ک به خاترجه‌مییه‌وه پێتی وت:
ئیتر ئه‌و خه‌یاڵه بنێژه!
گۆڕی مرۆڤ و گۆڕی ئاژه‌ڵ و گۆڕی کتێب و گۆڕی شار‌و دێ و وڵات زۆرن و گۆڕستانییان زۆره. ئه‌دی گۆڕستانی خه‌یاڵ له کوێیه؟
چ گۆڕێ شیاوی ناشتنی ئه‌و خه‌یاله ڕه‌نگاڵه‌ی تۆیه که ته‌مه‌نێکه به ئاشکراو به نهێنی به کۆڵتدا دابوو ئه‌به‌رو ئه‌وبه‌رت پێده‌کرد؟
گؤڕستانی خه‌یال له کوێیه؟
گێژ و وێژ هه‌نگاو ده‌نێی ، پڕت ده‌بێ له بۆشایی. ناتوانی ئه‌و دوو وشه بخه‌یته سه‌ر زمانت و بێژی :
خه‌یاڵه‌که‌م مرد...
مرد؟! باوه‌ڕ ناکه‌ی...