| گوڵبه‌هار گوڵێك له‌سه‌ری لاوان نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مردنی بێئاگایه ... زانا دڵشاد دزه‌یی - هه‌ولێر | ![]() |
![]() |
| دیمــــــانـه |
| شەممە, 13 ئازار 2010 15:26 |
|
"دیتنی مه‌سعود بازرانی و نێچیرڤان بازرانی، تاكه ئاواتی گوڵبه‌هار بوو له كوردستان، زۆر هه‌وڵمدا له رێگه‌ی به‌رپرسانی پارتییه‌وه ئه‌و ئاواته‌ی بۆ جێبه‌جی بكه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌متوانی". ئه‌وه قسه‌ی سینه‌ماكار خاتوو ڤیان ماییه، كه رۆژێك دوای مردنی گوڵبه‌هاری هونه‌رمه‌ند بۆ (سڤیل) ـی گێڕایه‌وه، ئه‌و هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی به (سڤیل) ـی راگه‌یاند و ئه‌وه‌شی گوت، كه گوڵبه‌هار زۆر حه‌زی ده‌كرد له كوردستان بمێنێته‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت مووچه‌كه‌ی بڕی و نه‌یتوانی له كوردستان خۆی بژیه‌نی و به ناچاری له‌گه‌ڵ براكه‌ی گه‌ڕایه‌وه به‌غدا. رۆژی 24/2/2010 رۆژی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی كورد گوڵبه‌هار بوو، ئه‌و رۆژه‌ی كه بێنازی گوڵبه‌هاری به كۆتاهێنا، وه‌ك له هونه‌رمه‌نده هاوڕێكانی ئه‌و ده‌گوترێ، "گرفتی به هونه‌رمه‌ندبوون و دووری و خۆبه‌دوورگرتنی خزم و كه‌سانی، ئینجا بێمێردی و هه‌ژاری و بێنازی، گوڵبه‌هاری به‌ره‌و پیربوونێكی زوووه‌خته برد". گوڵبه‌هار ناوی راسته‌قینه‌ی فاتیمه محه‌مه‌د ئه‌حمه‌ده و له ساڵی 1932 له باكوری توركیا باژێری ئامێدی له‌دایكبووه، له ساڵانی شه‌سته‌كانیش له ئێزگه‌ی به‌غدا ده‌ستی به گۆرانی گوتن كردووه و 50 گۆرانی له ئه‌رشیف ماوه. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه گوڵبه‌هاری هونه‌رمه‌ند زۆر به‌بێده‌نگی ماڵئاوایی لێكردین، كه دوو رۆژ له‌دوای مردنی بی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵ و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان به‌یه‌ك دێڕ باس له ئاوابوونی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی گۆرانی كوردی بكه‌ن. ئه‌و 45 ساڵ نموونه‌ی ئافره‌تێكی بێكه‌س له به‌غدا ژیا، له‌و ماوه‌یه‌دا خۆشی و ناخۆشییه‌كی زۆریشی بینی، هونه‌رمه‌ند باكووری كه یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی گوڵبه‌هاری هونه‌رمه‌ند بووه، ئاوا باس له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كا، "گوڵبه‌هار زۆر به‌ته‌مه‌ن نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و و نه‌سرین شێروانی له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆزێك جوان بوون، هه‌موو رۆژێك داوه‌تده‌كران و ده‌یانخوارده‌وه، مه‌شروبیش زوو مرۆڤ پیر ده‌كا"، باكووری ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه گوڵبه‌هار مێردێكی كاتی له به‌غدا هه‌بوو، تامانه‌وه‌ی ئه‌و مێرده، ئه‌ویش وه‌ك شاژن ده‌ژیا، "سادق موحه‌قه‌ق ناوی مێرده كاتییه‌كه‌ی گوڵبه‌هار بوو له به‌غدا، ئه‌و پیاوه ئێرانی بوو و زۆریش ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، هه‌موو مه‌سروفاتێكی گوڵبه‌هاری ده‌كرد، من و كاك فوئاد ئه‌حمه‌د شه‌وێك داوه‌تی ئه‌و بووین، خانوویه‌كی زۆر باشی هه‌بوو، له مه‌یدانی حافز و قازی له به‌غدا، جوانترین جلوبه‌رگی له‌به‌رده‌كرد و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ عیسا به‌رواری و محه‌مه‌د عارف جه‌زراوی چووه پاریس و به‌ریروت ئاهه‌نگیان كرد، به‌ڵام كه مێرده كاتییه‌كه‌ی رۆیشت، ئه‌و تووشی ده‌ربه‌ده‌ری بوو"، هونه‌رمه‌ند باكووری باس له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی گوڵبه‌هار كرد و پێی وایه بێمێردی و نه‌مانی جوانییه‌كه‌ی ئه‌وی تووشی ده‌ربه‌ده‌ری كرد و ده‌ڵێت "له شۆڕشی 1958 پیاوه كاتییه‌كه‌ی گوڵبه‌هار له به‌غدا هه‌ڵات، كه‌س نه‌بوو پاره‌ی پی بدا، تا ئه‌وكاته‌ی گه‌نج و جوان بوو، زۆر كه‌س هه‌بوون مه‌سره‌فیان ده‌كرد، كه پیریش بوو، به‌ڕه‌ڵڵایان كرد و فڕێیان دا، كه‌س داخوازی نه‌كرد. له‌وكاته‌وه له‌گه‌راجێكی به‌غدا ده‌ژیا و به‌ته‌نه‌كه ژوورێكی بۆخۆی دروستكربوو، ژیانێكی مه‌مره و مه‌ژی ده‌ژیا، نه‌ك هه‌ر ئه‌و، به‌ڵكو عایشه‌شان و نه‌سیرین شێروانی و مریه‌م خان‌یش واژیان". باكووری ده‌شڵی "ئه‌و زۆرجار باسی له‌مێردكردن ده‌كرد و حه‌زی ده‌كرد مێرد بكا، به‌ڵام تائێستاش كه خوازبێنی نه‌كرد، هه‌روه‌ها باسی خزم و كه‌سه‌كانی خۆی ده‌كرد، كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ببووه گۆرانیبێژ، ئه‌ویش غه‌ریبی ده‌كردن و به‌و شتانه زۆر غه‌مبار ده‌بوو و ده‌گریا، ئه‌وانه زوو گوڵبه‌هاری به‌ره‌و پیربوون برد". به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه پێنج مانگ له‌گه‌ڵ كۆتایی ته‌مه‌نی گوڵبه‌هاردا ژیا، قسه‌كه‌ی باكووری ره‌تده‌كاته‌وه و ڤیان مایی گوتی "هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو لای من باسی ئه‌وه‌ی كرد، كه مێردی به‌عه‌ره‌بێكی موسڵ كردبوو و كچێكیشی لێی هه‌بووه، كچه‌كه‌ی ناوی (بێریڤان) ـه و ئێستاش شووی كردووه و سی منداڵی گه‌وره‌ی هه‌یه". ئه‌و سینه‌ماكاره نموونه‌یه‌كیش بۆ قسه‌كانی ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت "هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پێیان وابوو، گوڵبه‌هار له ژیاندا نه‌ماوه، به‌ڵام گوڵبه‌هار له ماڵی كچه‌كه‌ی له ئوردن ده‌ژیا، له‌وێشه‌وه ئه‌وم دۆزیه‌وه و هێنامه‌وه كوردستان". 2006 ساڵی هێنانه‌وه‌ی گوڵبه‌هار بوو بۆ كوردستان، ئه‌و ته‌نیا پێنج مانگ له دهۆك نیشته‌جی بوو. ڤیان مایی كه كاره‌كته‌ری هێنانه‌وه و چاودێریكه‌ری گوڵبه‌هار بوو، گوتی "ئامانجی من ئه‌وه بوو له‌كوردستان خزمه‌تی ئه‌و بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌ك نموونه‌ی ئافره‌ته هونه‌رمه‌ندێك نیشان بده‌ین، بۆئه‌وه‌ی كچانی كوردستان به‌وه بزانن و بێنه‌وه بواری گۆرانی گوتن و لاسایی گوڵبه‌هار بكه‌نه‌وه"، به‌ڵام مایی گله‌یی له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان هه‌یه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا به كه‌مته‌رخه‌میان ده‌بینی و گوتی "ئه‌وانه‌ی كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌ن، هه‌ر نازانن ئیشی خۆیان چییه، ئه‌وه‌ی زانا بێت له راگه‌یاندنی كوردی جیگای نابێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی گوڵبه‌هار له كوردستان بوو، راگه‌یاندنێك نه‌هات، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ربخات". ڤیان مایی گله‌یی ئاڕاسته‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی كوردستانیش كرد، ئه‌وه‌شی گوت "له‌ماوه‌ی پێنج مانگدا ته‌نیا هونه‌رمه‌ند سه‌میر زاخۆیی سه‌ردانی گوڵبه‌هاری كرد، هه‌موو كات ده‌یگوت: بۆچی هونه‌رمه‌ندێك نایی سه‌ردانم بكا، زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بیانبینم، له‌كاتێكدا هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌و كوردستانه ده‌یانزانی ئێستا گوڵبه‌هار له‌دهۆك ده‌ژیی". ڤیان مایی ئاماژه‌شی كرد، بڕینی موچه‌ی رێزلێنان ته‌ئسیرێكی زۆری كرده‌سه‌ر گوڵبه‌هار و نه‌یتوانی ئاوا له‌كوردستان بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌ی كه تووشی نه‌خۆشی و شه‌له‌لی هات. ئه‌و سینه‌ماكاره ده‌ڵی "براكه‌ی هاته لای و بردیه‌وه به‌غدا و گوتی: نابی لێره به‌مشێوه‌یه بێ‌ناز بێ، ئێمه ده‌توانین له‌وی خزمه‌تی بكه‌ین". وریا ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌ن، وێڕای نیشاندانی نیگه‌رانی له‌به‌رامبه‌ر كۆچی گوڵبه‌هار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه له سه‌رده‌مێك گوڵبه‌هار هاته مه‌یدانی گۆرانی گوتن، گۆرانیبێژه پیاوه‌كان خه‌ریكی هێنان و نیشاندانی كچ و ژنی عه‌ره‌ب بوون، گوتی "له‌كاتێك ئه‌و ژنه خزمه‌تی به هونه‌ری گۆرانی كوردی كرد، زۆرێك له هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌چوون له‌به‌غدا كچ و ژنی عه‌ره‌بیان ده‌هێنا و گۆرانیان له‌گه‌ڵ ده‌گوتن، له‌دووره‌وه ده‌تزانی، كه ئه‌وه كورد نییه، واتا ئیشه‌كه زۆر كرچوكاڵ ده‌رده‌چوو، له‌و رۆژگاره‌دا دنیایه‌ك بۆشایی هه‌بوون، سه‌ره‌ڕای لایه‌نه كۆمه‌ڵاتییه‌كه، كه ته‌نانه‌ت پیاو نه‌ده‌وێرا گۆرانی بڵی، گوڵبه‌هار له‌و سه‌رده‌مه‌دا هات ده‌ستی كرد به‌گۆرانی گوتن، له‌به‌رئه‌وه زۆر حه‌زم ده‌كرد به‌مدوایه‌ی ته‌مه‌نی نازی گوڵبه‌هار هه‌ڵبگیرایه و خزمه‌تی زیاتری كرابایه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌تانه‌ی، كه بۆ گۆرانی كوردی پێشكه‌شی كرد". ڤیان مایی ئاوا باس له ئاواتێكی گوڵبه‌ر ده‌كا، كه بۆی نه‌هاته‌دی و گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی گوڵبه‌هار زۆر كوردپه‌روه‌ر بوو، حه‌زی ده‌كرد كاك مه‌سعود و كاك نێچیرڤان ببینی، كه له ته‌له‌فزیۆن ئه‌و دووانه‌ی ده‌بینی، ماچی بۆ ده‌هاویشتن، زۆریش هه‌وڵمدا له‌رێگه‌ی به‌رپرسه‌كانی پارتییه‌وه گوڵبه‌هار بگه‌یه‌نمه سه‌رۆك، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌متوانی ئه‌و ئاواته‌ی بۆ جێبه‌جی بكه‌م، هیچ كه‌سێك ئاسانكاری بۆ نه‌كردم". له‌و باریه‌وه وریا ئه‌حمه‌د قسه‌ی هه‌یه و ده‌ڵی "به‌داخه‌وه گه‌نجێك له ئه‌وروپا دێته‌وه كوردستان، دنیایه‌ك پاره‌ی ده‌ده‌نی و تاده‌چێته‌وه هیچ خزمه‌تێك نامێنی بۆی نه‌كه‌ن، ده‌بوو بۆ ئه‌و ژنه‌ش دوو هێنده‌ی بۆ كرابایه". ئه‌و ئافره‌ته سینه‌ماكاره وه‌ك خۆی باسی ده‌كا، تائێستاش نه‌وه‌كانی گوڵبه‌هار نه‌یانزانیووه، كه داپیریان گۆرانیبێژه بووه، بۆ (سڤیل) ده‌یگێڕێته‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته زۆر گوڵبه‌هاری بێتاقه‌ت ده‌كرد، كه زۆرجار وه‌ك كاره‌ساتێك باسی ده‌كرد، "گوڵبه‌هار پێی گوتم: كچه‌كه‌م (بێریڤان) له‌ئوردن مێرده‌كه‌ی كوژرا، هه‌ر له‌وێش ماوه‌ته‌وه و خاوه‌ن سی منداڵه، به‌ڵام تائێستاش كه پیربوومه، نه‌یهێشتووه منداڵه‌كانی بزانن، داپیریان گۆرانیبێژ بووه، نه‌وه‌یه‌ك نه‌زانی داپیریان چۆن ژیاوه؟ بێ‌ئاگا له ژیان و خزمه‌تی من".( سه‌رچاوه: کوردستاننێت) |


زۆر كه‌من ژماره‌ی ئه‌و ماڵانه‌ی له باكووری كوردستان سازێكیان تێدا نه‌بێت، بۆیه ده‌گوترێت، ئه‌وه‌ی به زاری كرمانجی بدوإ، ده‌كرێت گۆرانیبێژێكی ده‌نگخۆشیش بێت، گوڵبه‌هاریش وا بوو، ئه‌و له باكوره‌وه به گۆرانی"ئه‌ز كچم، كچا كوردانم" هات، ژیان ئه‌وی گه‌یانده به‌غدا، دواجاریش پاش ژیانێكی كوله‌مه‌رگی، له‌وإ ماڵئاوایی له كورد و ئاواز كرد.